فەرماندەی سێنتکۆم بانگەشەی ئەوە دەکات کە گەمارۆی دەریایی ئێران بەردەوامە و ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتە کراوە.
بڕاد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) بانگەشەی ئەوەی کرد کە گەمارۆی دەریایی ئێران بەردەوامە و توانای تاران بۆ بەکارهێنانی هێز لە دەرەوەی سنوورەکانی لاواز بووە. ناوبراو بە ئاماژەدان بە تێپەڕبوونی نزیکەی ٤٠٠ کەشتی بازرگانی لە گەرووی هورمز لە حەوت ڕۆژی ڕابردوودا، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەمریکا ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوتی خاوی ئێران بە بەهای لانیکەم ٢٥ ملیار دۆلار کردووە. کووپەر هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەمریکا یارمەتی هاوبەشەکانی لە ناوچەی کەنداوی فارس داوە بۆ گواستنەوەی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوت. ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ئاماژەی بە سیاسەتە شکستخواردووەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیە نەکرد.
