سەرۆکی ڕێکخراوی پلاندانان و بودجەی ئێران ڕایگەیاند کە هەشت لیژنەی کاری بۆ پەرەپێدانی هاوکارییە ژێرخانی، بازرگانی و وزەییەکان لەگەڵ ئەرمینیا پێکهێنراون.
لە میانەی نۆزدەیەمین کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکارییەکانی ئێران و ئەرمینیا لە یەریڤان، سەید حەمید پوورمحەممەدی، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران، ڕایگەیاند کە هەشت لیژنەی پسپۆڕ بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی ژێرخان، گومرگ، بازرگانی و وزە پێکهێنراون. ناوبراو ئاماژەی بە خێرایی کارکردن لە تەواوکردنی ڕێگای جۆلفا بۆ نۆردوز کرد و ڕایگەیاند کە بەڵێندەرانی ئێرانی بەرپرسیارێتی جێبەجێکردنی ڕێگای نۆردوز بۆ یەریڤانیان لە ئەستۆ گرتووە. هەروەها دروستکردنی پردێکی نوێ لەسەر ڕووباری ئاراس و پەرەپێدانی دەروازە سنوورییەکان بۆ ئاسانکاری هاتوچۆی بارهەڵگرەکان و زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە بەرنامەدان. هاوکاری لە بواری وزە و هێڵەکانی گواستنەوەی کارەباش لە تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم دانوستانانەن.
